José Elías Moreno
لەدایکبوونی: 1956-06-13
شوێنی لەدایکبوون: Mexico City, Distrito Federal, Mexico
تێکڕای بەرهەم: 44
دەربارەی ئەکتەر
خۆسێ ئێلیاس مۆرێنۆ لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لە شاری مەکسیکۆ سیتی لە ویلایەتی دیستریتۆ فیدراڵی لە مەکسیک لەدایکبووە. کوڕی ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری مەکسیکی خۆسێ ئیلیاس مۆرێنۆ و بیاتریس گۆنزالێز دی کۆسیۆیە. خوشکەکەی ئەکتەری مەکسیکی بیاتریس مۆرێنۆیە و لە تەلەفزیۆنەکانیشدا دەردەکەوێت. لە ساڵی ١٩٦٩ کاتێک تەمەنی ١٣ ساڵ بوو، دایک و باوکی و داپیرەی دایکی بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا، کاتێک خێزانەکە گەشتیان کرد بۆ ماڵەکەی خۆیان لەسەر ڕێگای کواوتلا لە مۆرێلۆس. ئەو و خوشکەکانی چوونە لای خاڵۆ و مامی خۆیان بژین. پاشان، چووە ماڵی ئەکتەری مەکسیکی خولیۆ ئەلیمان، هاوڕێیەکی گەورەی باوکی و وەک جێبەجێکاری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەستنیشانکرا. بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر لە ساڵی ١٩٧٥ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Supervivientes de los Andes بینی. لە ساڵی ١٩٧٧ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی تەلەفزیۆنی Marcha nupcial بینی. هەروەها بە درێژایی ژیانی هونەری لە فیلمی زیاتردا ڕۆڵی گێڕاوە. زیاتر بە ڕۆڵگێڕان لە تەلەنۆڤێلەکاندا ناسراوە وەک لە؛ ئامۆر ئین سیلێنسیۆ، ئامۆر دی نادی، دی فرێنتێ ئەل سۆل، سێنتیمێنۆس ئاجێنۆس، مۆریر دۆس ڤیسێس، ڕوبی، سوێنۆس ی کارامێلۆس، هێریداس دی ئامۆر، پاسیۆن، جورۆ کو تی ئامۆ، کامالیۆنێس، ئەمۆر براڤیۆ، کویێرۆ ئامارتێ و چەندانی تر. هاوسەرگیری لەگەڵ مارو کردووە و خاوەنی ٣ منداڵن بە ناوەکانی ئێلیاس و ماریا و ئەندریا.فلمەکانی ئەکتەر (20)
Un corazón para dos
1990
Ayúdame compadre
1992
El ganador
1992
Santera
1994
¡Engañame! ...si quieres
1998
Latino Bar
1991
Street Wise
1984
Un sábado más
1988
Survive!
1976
That women makes me go crazy
1991
Once Upon a Star
1989
El conde de Montecristo
1942
Elena's Daughters
1964
Asesinato a Sangre Fría
1990
Una quemada peligrosa
1991
زنجیرەکانی ئەکتەر (24)
Primeiro Amor A Mil Por Hora
2000
The Rich Also Cry
1979
Rubí
2004
El Dragón: Return of a Warrior
2019
Valiant Love
2012
Papás por siempre
2025
A Double Identity
2010
Ángela
1998
Shadows of the Past
2014
Camaleones
2009
Papás por conveniencia
2024
Golpe de suerte
2023
Quiero Amarte
2013
Mi querida Isabel
1996
Overcoming heartbreak
2020