تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Mehmet Aslan

Mehmet Aslan

لەدایکبوونی: 1931-05-01 شوێنی لەدایکبوون: Izmir, Turkey تێکڕای بەرهەم: 26

دەربارەی ئەکتەر

مەهمەت ئەسلان (بە ئینگلیزی : Mehmet Aslan ) (١ی ئایاری ١٩٣١، ئیزمیر - ١ی ئەیلوولی ١٩٨٧، هەیبێلیدا ) ئەکتەر و سیناریۆنووس و دەرهێنەری فیلمی تورکیە. ئەسڵان دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە ئیزمیر، ماوەیەک لە بەشی کارەبای زانکۆی تەکنیکی یڵدز خوێندوویەتی، دواتر زانکۆی بەجێهێشتووە و دەستیکردووە بە کاری تەکنیکی کارەبا. لە ساڵی ١٩٤٩دا بە کاری یاریدەدەر و ئەکتەر لە فیلمی کاپتن تەحسین کە لە دەرهێنانی ئۆرهۆن موراد ئاریبورنو و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لەگەڵ سینەما ئاشنا دەبێت. لە درێژەدان بە کارەکانی وەک ئەکتەر و یاریدەدەری دەرهێنەر، ئەسلان یەکەم سیناریۆی خۆی بە ناوی "ئاتێش گیبی کادین" (ژن وەک ئاگر) لە ساڵی ١٩٦٥ نووسی، لە هەمان ساڵدا دەستی بە دەرهێنانی فیلمی بیر گۆنول ئۆیونو (گەمەیەکی دڵ) کرد. بە دەرهێنەری زنجیرە فیلمی تارکان ناسراوە. لەسەر پۆستەری فیلمەکانی دەرهێنان یان نووسینی مەهمەت ئەسلان، هەندێک جار ناوی بنەماڵەی بە ناوی (ئەرسلان) نووسراوە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.