تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Kathryn Bigelow

Kathryn Bigelow

لەدایکبوونی: 1951-11-27 شوێنی لەدایکبوون: San Carlos, California, USA تێکڕای بەرهەم: 13

دەربارەی ئەکتەر

کاترین ئان بیگێلۆ (بە ئینگلیزی : Kathryn Ann Bigelow ) دەرهێنەری سینەمایی ئەمریکییە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٥١ لە دایکبووە. ناسراوترین فیلمەکانی بریتین لە فیلمی ترسناکیی کولتی نزیک تاریکی (١٩٨٧)، فیلمی ئەکشنی سەرفەر/دزی لە بانکەکان Point Break (١٩٩١)، فیلمی مێژوویی/نهێنی The Weight of Water (٢٠٠٠) و درامای جەنگی The Hurt Locker (٢٠٠٨). فیلمی The Hurt Locker خەڵاتی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٠ی بۆ باشترین فیلم بەدەستهێنا، خەڵاتی بافتا بۆ باشترین فیلمی بەدەستهێنا، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ باشترین دراما. بە فیلمی The Hurt Locker، بیگێلۆ بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی سەندیکای دەرهێنەرانی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی نایاب و خەڵاتی بافتا بۆ باشترین دەرهێنان و خەڵاتی هەڵبژاردەی ڕەخنەگران بۆ باشترین دەرهێنەر بەدەستهێنا. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٠، بیگێلۆ ناوی هاتە لیستی تایم ١٠٠ی زۆرترین کەسانی کاریگەر لە ساڵدا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.