تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nelly Uvarova

Nelly Uvarova

لەدایکبوونی: 1980-03-14 شوێنی لەدایکبوون: Mažeikiai, Lithuanian SSR, USSR [now Lithuania] تێکڕای بەرهەم: 36

دەربارەی ئەکتەر

نێلی ڤلادیمیرۆڤنا ئوڤارۆڤا (بە ڕووسی : Не́лли Влади́мировна Ува́рова؛ لەدایکبووی ١٤ی ئازاری ١٩٨٠) ئەکتەری شانۆ و سینەمای ڕووسییە. نێلی ئوڤارۆڤا لە شاری ماژێیکای پایتەختی لیتوانیا لە دایکبووی باوکێکی ڕووسی و دایکی ئەرمەنییە. ئوڤارۆڤا لە زانکۆی دەوڵەتی سەرتاسەری ڕووسیا بۆ سینەماکاری دەرچووە، کە یەکێکە لە زانکۆ بەناوبانگەکان لە سەرانسەری پیشەسازی فیلمدا. لە ساڵی ١٩٩٩ نێلی دەستی کرد بە دەرکەوتن لە فیلمەکاندا، لەنێویاندا فیلمی بەناوبانگی بوومەر. یەکەم فیلمی فیلمی Let’s fly بوو لە دەرهێنانی ئانا مێلیکیان. بۆ ڕۆڵی ئەم فیلمە ئوڤارۆڤا خەڵاتی سەرەکی لە فێستیڤاڵی فیلمی پەیمانگای نێودەوڵەتی پێبەخشرا. بەهۆی ڕۆڵی لە کورتە فیلمی On Demand ئەو خانمە ئەکتەرە خەڵاتی سانت ئانای پێبەخشرا. ئۆڤارۆڤا لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە شانۆی لاوانی ئەکادیمی ڕووسییەوە کرد و لەوێدا چەندین ڕۆڵی دیار و بەرچاوی بینی. ڕۆڵی دۆرۆتی لە فیلمی جادووگەری ئۆز و ناتالی هێرزن لە شانۆنامەی کەناری یۆتۆپیادا بینیوە. بەڵام نمایشێکی یەک پیاو یاساکانی ڕەفتار لە کۆمەڵگەی مۆدێرن، بوو بە یەکێک لە بەرهەمە سەرنجڕاکێشەکانی. بۆ ئەم ڕۆڵە خەڵاتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕەینبۆی پێبەخشرا و هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی دەمامکی زێڕین. ڕۆڵی کچێکی ناشرین و دڵڕفێن، (کاتیا) یکاتێرینا پوشکەرێڤا، لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی جوان لەدایک نەبووە (٢٠٠٥) بووە پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە لە ژیانی هونەری نێلی و خۆشەویستی و ناوبانگی نیشتمانی بۆ هێنایە ئاراوە. لە کاتی پەخشکردنی زنجیرەکەدا بووبووە ئەستێرەیەکی ڕاستەقینەی تەلەفزیۆنی ڕووسیا. ئوڤارۆڤا لە زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانی وەک بازنەی یەکەم (2006)، ئاتلانتیدا (زنجیرە تەلەفزیۆنی) (2007)، خۆڵە قورسەکان و فیلمە درێژەکانی I Stay، M + F و هەندێک فیلمی دیکە ڕۆڵی گێڕاوە. لە ساڵی ٢٠١٣ لە فیلمی Ex-Wife (زنجیرەی تەلەفزیۆنی ڕووسی) ڕۆڵی ناتاشای بینیوە، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی دیکە کە ڕۆڵی تێدا گێڕاوە بریتین لە تاوەر: خەڵکی نوێ (٢٠١٢). لە ساڵی ٢٠٠٧ ئۆڤارۆڤا خەڵاتی هەڵبژاردەی منداڵانی لیتۆنی بۆ کەسایەتی ساڵی بەدەستهێنا. لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.