Anders Randolf
لەدایکبوونی: 1870-12-16
شوێنی لەدایکبوون: Viborg, Denmark
تێکڕای بەرهەم: 96
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیاوە ئەندەرس ڕاندۆڵف (بە ئینگلیزی : Anders Randolf ) (١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٧٠ - ٢ی تەمموزی ١٩٣٠) ئەکتەری ئەمریکی دانیمارکی بووە لە فیلمە ئەمریکییەکان لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٣١. ئەندێرس لە شاری ڤیبۆرگ لە دانیمارک لەدایک بووە و لەوێ بووەتە سەربازێکی پیشەگەر لە سوپای دانیمارک و شمشێربازێکی ئاست بەرزی جیهانی بووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٩٠ کۆچی کرد بۆ ئەمریکا، بە خێرایی خۆی دایە دەست خولیای تەواوی ژیانی بۆ شانۆ. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت سەرۆکایەتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی خۆی کرد، کە ناوی Frontier Features, Inc. بوو، ڕاندۆڵف وەک یەکێک لە باشترین خراپەکارەکانی شاشەی هۆلیوود جێگیر بوو. زۆرجار وەک ئەندەرس ڕاندۆڵف ناودەبرێت، لە ڕۆڵی کارەکتەرەکاندا لە بەرامبەر ئەستێرەکانی وەک جۆن باریمۆر (شێرلۆک هۆڵمز ١٩٢٢)، ماری پیکفۆرد (دۆرۆتی ڤێرنۆن لە هادۆن هۆڵ ١٩٢٤) دۆگلاس فێربانکس (چەتەی دەریایی ڕەش ١٩٢٦) و گرێتا گاربۆ (ماچ ١٩٢٩) دەرکەوتووە. هەروەها لە چەندین کورتە فیلمی کۆمیدی بۆ هال ڕۆچ شانبەشانی چارلی چەییز و لۆرێل و هاردی بەشداری کردووە پێش مردنی لە ساڵی ١٩٣٠ دوای دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە دوای نەشتەرگەری گورچیلە. دواتر لە گۆڕستانی فرێدریکسبێرگ لە شاری کۆپنهاگن لە دانیمارک بە خاک سپێردرا.فلمەکانی ئەکتەر (96)
The Jazz Singer
1927
The Black Pirate
1926
Shanghai Lady
1929
Noah's Ark
1928
The Last Performance
1929
Slim Shoulders
1922
The Kiss
1929
Too Many Crooks
1919
Me, Gangster
1928
The Viking
1928
Night Owls
1930
The Big Killing
1928
The Man from Glengarry
1922
Sherlock Holmes
1922
The Johnstown Flood
1926