تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Katherine MacDonald

Katherine MacDonald

لەدایکبوونی: 1891-12-13 شوێنی لەدایکبوون: Pittsburgh, Pennsylvania, USA تێکڕای بەرهەم: 33

دەربارەی ئەکتەر

کاترین ئاگنێو ماکدۆناڵد (بە ئینگلیزی : Katherine Agnew MacDonald ) (١٤ی کانوونی دووەمی ١٨٩١ - ٤ی حوزەیرانی ١٩٥٦) ئەکتەری شانۆ و فیلمی ئەمریکی، بەرهەمهێنەری فیلم و مۆدێلی ئەمریکی بووە. لە شاری پیتسبورگ لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لەدایکبووە و خوشکی گەورەی خانمە ئەکتەرەکانی میریام ماکدۆناڵد و ماری ماکلارێن بووە. لە ساڵانی ١٩١٠دا وەک مۆدێلێکی بەناوبانگی شاری نیویۆرک دەستی بە کاری هونەری کردووە، ماکدۆناڵد لە ساڵی ١٩١٧ ڕووی لە لۆس ئەنجلۆس کردووە، بووە یەکێک لە یەکەم ژنەکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆلیوود، هەروەها نۆ فیلمی درێژی بۆ کۆمپانیاکەیان بەناوی کاترین ماکدۆناڵد پیکچەرز لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢١ بەرهەمهێناوە. ماکدۆناڵد لە ساڵی ١٩٢٠ لە ڕووی داراییەوە لە ڕیزبەندی سەرەکی خانمە ئەکتەرەکان بوو، لە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای فەرست ناسیۆناڵدا نزیکەی ٥٠ هەزار دۆلاری بۆ هەر وێنەیەک بەدەستهێنا. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٢٣ لوتکەی ناوبانگەکەی بەدەستهێنا، لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٥ لە فیلمەکانی بەرهەمهێنانی بی. یەکەم ڕۆڵی بەرچاوی ڕۆڵی سەرەکی بوو لە فیلمی شارک مۆنرۆ (١٩١٨) لە بەرامبەر ویلیام ئێس هارت. لە ژمارەیەک فیلمی بێدەنگدا بەشداری کردووە، لەوانە پیاوی سکوا (1918)، مێستێر فیکس-ئیت (1918)، گۆڕەپانی یاری سۆز (1920) و کافر (1922). فیلمەکانی بە شێوەیەکی گشتی درامای ڕۆمانسی بوون. ماکدۆناڵد لە دوای ساڵی ١٩٢٣ تەنها دوو وێنەی دروستکردووە، هەریەکەیان لە ساڵانی ١٩٢٥ و ١٩٢٦دا یەک وێنەی دروستکردووە.(ویکیپیدیا)
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.