تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Hutch Dano

Hutch Dano

لەدایکبوونی: 1992-05-21 شوێنی لەدایکبوون: Santa Monica, California, USA تێکڕای بەرهەم: 18

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. هاچینگس ڕۆیاڵ "هچ" دانۆ (بە ئینگلیزی : Hutchings Royal "Hutch" Dano لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٩٢) ئەکتەرێکی ئەمریکییە و بە ڕۆڵی زیک فالکۆن لە فیلمی Zeke & Luther ناسراوە. هەروەها ڕۆڵی هێنری گێڕاوە، لە فیلمەکانی ڕامۆنا و بیزوس. هەروەها لە فیلمی The Suite Life on Deck ڕۆڵی خۆشەویستەکەی پێشووی بەیلی پیکێت بەناوی موس بینیوە. هاچ لە شاری سانتا مۆنیکا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە. لە دوکانێکی سکەیتبۆرد کاردەکات و لە قوتابخانەی ئامادەیی سانتا مۆنیکا خوێندوویەتی؛ لە ئێستادا لە شاری ڤێنیس بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نیشتەجێیە.[پێویستە ئاماژەی پێبدرێت] هاچ کوڕی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڕیک دانۆیە؛ باپیرەی لە لای باوکیەوە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڕۆیاڵ دانۆ بوو و باپیرە گەورەکانی لە لای دایکیەوە سیناریۆنووس/دەرهێنەر جەی واڵتەر ڕوبن و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ڤێرجینیا بروس بوون. هاچ لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ڕیکلامێکی ڕیکلامی حجز کرد و دەستی بە کاری نواندن کرد. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Hutch Dano، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.