تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Karol Conká

Karol Conká

لەدایکبوونی: 1987-01-01 شوێنی لەدایکبوون: Curitiba, Paraná, Brazil تێکڕای بەرهەم: 21

دەربارەی ئەکتەر

کارۆلین دۆس سانتۆس ئۆلیڤێرا (بە ئینگلیزی : Karoline dos Santos Oliveira ) لەدایکبووی ١ی ژانویەی ١٩٨٦، لە ڕووی پیشەییەوە بە کارۆل کۆنکا ناسراوە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرێکی بەڕازیلییە. مۆسیقای ئەو تێکەڵەیەک لە هیپ هۆپی مۆدێرن و ڕاپی لەگەڵ دەنگەکانی پۆپی بەڕازیلی و مۆسیقای نەریتی. لە ساڵی ٢٠١٣ خەڵاتی باشترین هونەرمەندی نوێی کۆمپانیای Multishow ی بەدەستهێنا و یەکەم ئەلبوومی خۆی بەناوی Batuk Freak بڵاوکردەوە. گۆرانییەکەی بەناوی "Boa Noite" لە یاری ڤیدیۆیی EA Sports، FIFA 14. ئەلبوومەکەی Ambulante لەلایەن چاپی بەڕازیلی گۆڤاری ڕۆڵنگ ستۆنەوە وەک ٣٤هەمین باشترین ئەلبوومی بەڕازیلی ساڵی ٢٠١٨ و لەنێو ٢٥ باشترین ئەلبوومی بەڕازیلی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی هونەری ساوپاولۆ ڕیزبەندی کراوە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ وەک پێشبڕکێکاری بەرنامەی واقیعی برا گەورە برازیل ٢١ ڕاگەیەندرا.[١٠] ڕەفتارە گاڵتەجاڕانە و بێ هاوسۆزیەکانی بەرامبەر بە هاوماڵەکانی، پێشوازییەکی زۆر نەرێنی لەلایەن بەشداربووان و بینەرانەوە بە هەمان شێوە بەدەستهێناوە. لە ٢٣ی شوباتدا بە ڕێژەی ٩٩.١٧%ی دەنگی گشتی لە بەرنامەی ڕیاڵیتی دەرکرا. ژیانی لە زنجیرە فیلمی دیکۆمێنتاریی گڵۆبۆپلەی ساڵی ٢٠٢١ A Vida Depois do Tombo وێنا کراوە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.