تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Dorian Gray

Dorian Gray

لەدایکبوونی: 1928-02-02 شوێنی لەدایکبوون: Bolzano, Italy تێکڕای بەرهەم: 33

دەربارەی ئەکتەر

ماریا لویزا مانگینی (ماریا لویزا مانگینی) (بە ئینگلیزی : Maria Luisa Mangini ) (٢ی شوباتی ١٩٢٨ – ١٥ی شوباتی ٢٠١١)، زیاتر بە دۆریان گرای ناسراوە، ئەکتەری ئیتاڵی بووە. گڕای لە ساڵی ١٩٥٠ یەکەمین دەرکەوتنی لەسەر شانۆ بوو، دوای پێنج ساڵ جیهانی شانۆی جێهێشت و خۆی بۆ سینەما تەرخان کرد. ئەو ڕۆڵەی زۆرترین جار لە فیلمەکاندا دەیگێڕا، ڕۆڵی پشیلەیەکی سێکسی ئیغراکردن بوو. ئەو ڕۆڵی "کچی خراپ"ی سەرەکی لە فیلمی تۆتۆدا بینی، کە ناوی Peppino e la malafemmina بوو. هەروەها لە فیلمی Il grido ی میشێلانجێلۆ ئەنتۆنیۆنی دەرکەوتووە. لە ساڵی ١٩٥٧ بەشداری لە فیلمی شەوانی کابیریا لە نووسینی فێدریکۆ فێلینی کردووە. لە 15ی شوباتی 2011، گڕای لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تۆرچینۆ بە تەقە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. تەمەنی ٨٣ ساڵ بوو؛ بەڵام هەندێک لە میدیاکان تەمەنی ئەو کچەیان بە ٧٥ ساڵ ڕاگەیاندووە، بەو پێیەی ئیدیعای کردووە کە لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.