تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Katerina Lehou

Katerina Lehou

لەدایکبوونی: 1967-09-05 شوێنی لەدایکبوون: Athens, Greece تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

کاترینا لێهۆ یان کاترینا لێچۆ (بە یۆنانی: Κατερίνα Λέχου) ئەکتەرێکی یۆنانییە کە لە زۆرێک لە شانۆنامە شانۆییەکان و فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییە یۆنانیەکاندا بەشداری کردووە. لیهۆ لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٦٧ لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان لەدایک بووە. لە تەمەنی منداڵیدا بەشداری لە بواری هونەردا کردووە، وەک ژەنینی پیانۆ و خوێندنەوەی ئەدەبیات. لە شانۆی هونەر کارۆلۆس کون خوێندوویەتی و دەرچووە. لە ساڵی ١٩٩٠ لیهۆ دەستی کرد بە نواندنی پیشەیی لە فیلمێکدا بە ناوی The scars of the night (Τα σημάδια της νύχτας). لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی کرد بە ڕۆڵگێڕان لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بە ناوی دوورگە، کە لەسەر بنەمای ڕۆمانی ڤیکتۆریا هیسلۆپ دروستکراوە. بینەران بەڕاستی سەریان سوڕما لە ئەدای دراماتیکیی لیهۆ، بەو پێیەی ڕاهاتبوون کە ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە کۆمیدییەکاندا بگێڕێت کە پێشتر تێیدا بووە. لیهۆ بەشداری لە مەراسیمی داگیرساندنی مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد لە یۆنان بۆ ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.