Eleni Randou
لەدایکبوونی: 1965-11-12
شوێنی لەدایکبوون: Aigaleo, Attika, Greece
تێکڕای بەرهەم: 15
دەربارەی ئەکتەر
ئێلینی ڕاندۆ یان هێلین ڕانتۆ (بە یۆنانی: Ελένη Ράντου) خانمە ئەکتەرێکی یۆنانییە. لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری ئێگالیۆ کە یەکێکە لە گەڕەکەکانی ئەسینای پایتەخت لەدایکبووە و دەرچووی شانۆی نیشتمانی یۆنانیە. سەرەتا لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەشداری لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی تەلەفزیۆنی نیشتمانی یۆنان کردووە، لە ڕێگەی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانەوە بەرزبووەوە بۆ ئەستێرەیی کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا و لە زۆر حاڵەتدا هاوبەشی مۆنتاژکردنی سیناریۆکە. هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی ڕۆکی یۆنانی ڤاسیلیس پاپاکۆنستانتینۆ کردووە. کچەکەیان نیکۆلێتا لە ساڵی ١٩٩٥ لەدایک بووە، ئێستا بەرپرسی شانۆی "دیانا"یە. لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرنامەیەکی نوێی کۆمیدی لە شانۆی "دیانا" ئامادە کرد کە دواتر وەک زنجیرەیەکی کۆمیدی تەلەفزیۆنی ئێرگازۆمێنی گینایکا بەردەوام بوو. یەکەم دەرکەوتنی لە تەلەفزیۆنی لە ساڵی ١٩٨٣ بوو، کاتێک تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو، لە ڕێگەی بەرنامەی تەلەفزیۆنی "Ouranio Toxo"(Rainbow) کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو. هەروەها لە هەمان ساڵدا لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی "I Kiria Ntoremi" بە ڕۆڵی "Eleftheria" دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی "Paramithia piso apo ta kagkela" و لە ساڵی ١٩٨٥ لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی "Xaire Taso Karataso. لە ساڵی ١٩٨٧ لە فیلمی "Apodrasi" و ساڵی دواتر لە بەرنامەی تەلەفزیۆنی "Stavrosi horis anastasi" دەرکەوت. هەروەها بە کارەکانی لە فیلمەکانی Ohi ta nea tou، Ah Eleni، Constantinou kai Elenis، Ti Psyhi Tha Paradoseis Mori؟، Savatogennimenes، Ergazomeni Gynaika، 1999 ناسراوە.فلمەکانی ئەکتەر (3)
زنجیرەکانی ئەکتەر (12)
Konstantinos and Helen
1998
Konstantinos and Helen
1998
Konstantinos and Helen
1998
Το Κόκκινο Δωμάτιο
2005
Get a Jacket
2021
Βorn on Saturday
2003
The Maria who became Callas
2024
What kind of soul will you deliver to God you moron?
2000
Antheon Street
1988
Working Woman
2009
Ah Eleni
1992
Shampoo
1995