Carroll Nye
لەدایکبوونی: 1901-10-04
شوێنی لەدایکبوون: Akron, Ohio, USA
تێکڕای بەرهەم: 48
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد ڕۆبێرت کارۆل نای (بە ئینگلیزی : Robert Carroll Nay ) ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠١ - ١٧ی ئازاری ١٩٧٤. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٤٤ لە ٥٨ فیلمدا بەشداری کردووە، دایکی بەناوی مایرا نای لە ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز کاری کردووە. کارۆل لە زانکۆی کالیفۆرنیا خوێندوویەتی و دواتر وەک دایکی بووە بە پەیامنێر و سەرنووسەری ڕادیۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمز. بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ چووە ناو بازرگانی فیلمەوە، لە سەرەتای کارکردنیدا چەندین ڕۆڵی پیاوی سەرەکی لە هۆلیووددا هەبووە لە بەرامبەر ئەستێرەکانی شاشەی بێدەنگی وەک ئانیتا پەیج و کۆرین گریفیت. لە کۆتاییەکانی ژیانی هونەریدا، بەزۆری ڕۆڵی بچووکی گێڕا، ڕەنگە لە هەموویان لەبیرنەکراوتر وەک فرانک کێنێدی، هاوسەری دووەمی سکارلێت، لە فیلمی ڕۆشتن لەگەڵ با (١٩٣٩). کاری سینەمایی لە ساڵی ١٩٤٤ بە ڕۆڵێکی بێ ئیعتباری لە فیلمی ویڵسن کۆتایی هات. هەروەها نای لەگەڵ گرۆچۆ مارکس لە کەناڵی سی بی ئێس کاریان کردووە. دوای کاری سینەمایی، نای وەک هەواڵدەرێکی هۆلیوود و پیاوی بانگەشەکاری کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٢٨ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر هێلین لینچ کردووە، بەڵام هاوسەرگیرییەکە بە جیابوونەوە کۆتایی هات. دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێک کرد بە ناوی دۆرۆتی کە لەسەر بەردی گۆڕەکەی لە پارکە یادگارییەکانی فۆڕێست لاون لە هۆلیوود هیڵز باسی لێوە کراوە. براکەی ماکیاژکاری بەڕێزی هۆلیوود بێن نای بوو.فلمەکانی ئەکتەر (48)
Gone with the Wind
1939
Blossoms in the Dust
1941
The Bishop Murder Case
1929
Kentucky Moonshine
1938
While the City Sleeps
1928
The Squall
1929
Rebecca of Sunnybrook Farm
1938
Hot Water
1937
Don't Turn 'em Loose
1936
The Heart of Maryland
1927
Traveling Saleslady
1935
The Lottery Bride
1930
The Trail Blazers
1940
Safety in Numbers
1938
Madame X
1929