تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Ayça Varlıer

Ayça Varlıer

لەدایکبوونی: 1977-06-22 شوێنی لەدایکبوون: Ankara, Turkey تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

ئایچا ئەلیف ڤارلێر (بە ئینگلیزی : Ayça Elif Varlıer ) لە دایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٧٧، ئەکتەر، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی تورکیە. لە ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرە لەدایکبووە، لەکاتێکدا دەچووە قۆناغی ئامادەیی ڕووی لە ئەمریکا کردووە و لەوێ خوێندنی تەواو کردووە. دواتر لە قوتابخانەی زانکۆی هارتفۆرد هارت دەرچووە. لە ماوەی مانەوەی لە ئەمریکا لە ژمارەیەک شانۆگەریدا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا، لە ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم ڕۆڵی تەلەفزیۆنی لە فیلمی کەریم و عەنم وەرگرتووە. پێشکەوتنەکەی لە ساڵی ٢٠٠٥ بە ڕۆڵی لە فیلمی گوموشدا هات. لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی سەرەکی لە شانۆنامەی هیسێلی هەریکلار کومپانیاسی بەدەستهێنا. یەکەم ڕۆڵی سەرەکی لە تیڤیدا لە فیلمی سۆن بەهار (٢٠٠٨)دا هەبووە. لە ساڵی ٢٠١٠ بەهۆی ڕۆڵی لە میوزیکاڵی لەیلان ئێڤی خەڵاتی شانۆی ئەفیفە و خەڵاتی سەدری ئەلیشیک و خەڵاتی شانۆی ڤاسفی ڕزا زۆبوی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی ئەلیف بڵاوکرایەوە. لە ساڵانی دواتردا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی تاش مێکتێپ (٢٠١٣)، گونس (٢٠١٣)، ئۆلور ئۆلور (٢٠١٤) و ماڤی گێچە (٢٠١٥) بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی ڕۆڵی لە شانۆنامەی فۆسفۆرلوعنون هیکایسی خەڵاتێکی دیکەی سەدری ئەلیشکی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، ڤارلیێر ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی کالک گیدلیمدا دەگێڕێت. لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.