تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Molly Malone

Molly Malone

لەدایکبوونی: 1888-12-07 شوێنی لەدایکبوون: Wisconsin, USA تێکڕای بەرهەم: 51

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیاوە ڤایۆلێت ئەلیزابێس مالۆن (ناوی شانۆیی مۆلی مالۆن) (بە ئینگلیزی : Violet Elizabeth Malone ) (بە ئینگلیزی : Violet Elizabeth Malone ) (بە ئینگلیزی : Violet Elizabeth Malone ) (بە ئینگلیزی : Violet Elizabeth Malone ) (بە ئینگلیزی : Violet Elizabeth Malone ) لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٨٨٨ - ١٤ی شوباتی ١٩٥٢ ) ئەکتەری ئەمریکی بوو لە سەردەمی فیلمی بێدەنگدا. لە نێوان ساڵانی ١٩١٦ بۆ ١٩٢٩ لە ٨٦ فیلمدا بەشداری کردووە، باوکی بەناوی لویس مالۆن زانای کانزازانی کۆمپانیاکانی کانگا بووە. دایکی ناوی ڤایۆلێت سانت جۆنە، لە ویلایەتی نەبراسکا لە دایک و باوکی کۆچبەر لە ئینگلتەرا لەدایکبووە. لە تەمەنی تاڕادەیەک درەنگانی ٢٩ ساڵیدا دەستی بە کاری سینەمایی کردووە بەڵام زۆری نەخایاند چاوی ئەکتەری کۆمیدی و دەرهێنەری ڕۆسکۆ "فاتی" ئارباکلی گرت کە لە ژمارەیەک کورتە فیلمەکانیدا ڕۆڵی گێڕا لەوانە Back Stage و The Garage لەگەڵ فیلمە درێژەکەی The Round-Up. هەروەها لە فیلمەکانی دەرهێنانی جۆن فۆرد و کلارنس بادجەر بەشداری کردووە. دوا فیلمی کورتە فیلمی کۆمیدی بێدەنگی یونێڤێرساڵ-ستیرن بوو کە ناوی The Newlyweds' Pest بوو لە ساڵی ١٩٢٩.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.