تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Ridzuan Hashim

Ridzuan Hashim

لەدایکبوونی: 1961-08-13 شوێنی لەدایکبوون: Kuala Lumpur, Malaysia تێکڕای بەرهەم: 27

دەربارەی ئەکتەر

موهد ڕیدزوان بن هاشم (بە ئینگلیزی : Mohd Ridzuan bin Hashm ) (١٣ی ئابی ١٩٦١ - ٤ی ئایاری ٢٠٢٣) ئەکتەری مالیزیایە و لە ڕێگەی نمایشی پێشبڕکێ و ڕیکلامی بازرگانییەوە وەک مۆدێلێکی پیاو دەست بە کاری هونەری دەکات. پاشان گۆڕا بۆ نواندن و لەوێ ناوی خۆی لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە ڕێگەی فیلم و دراما تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکانەوە دروستکرد کە چەند خەڵاتێکی بەدەستهێنا بەهۆی شێوازی نواندنەکەیەوە. یەکەم دەرکەوتنی لە متمانەی دەرهێنەر ڕۆسنانی جەمیل لە فیلمی Antara Dua Hati (1988) لەگەڵ کاستی سەرەکی , ڕاجا ئیما و سابری فادزیل بەدەستهێنا. دواتر یەکەم ڕۆڵی خۆی لە هۆلیوود وەک ئەفسەر مین لە فیلمی Beyond Rangoon(1995) مسۆگەر کرد. بەردەوامە لە ڕۆڵگێڕان لە دراما و فیلمەکاندا کە وەک کەریم ڕۆڵی گێڕاوە لە زنجیرە درامای ئەکشنی تەلەفزیۆنی، Evolusi KL Drift: The Series و Evolusi KL Drift (2008). هەروەها یەکەم ڕۆڵی لە بۆلیوود وەک جارووان لە فیلمی Don 2(2011) بەدەست دەهێنا. دیارترین ڕۆڵی لە فیلمی KL Gangster(2011) دەبێت کە تێیدا وەک King ڕۆڵی کینگ، چەتەی دژبەری سەرەکی ڕۆڵی گێڕا. سەرکەوتنی فیلمەکە دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕۆڵی لە فیلمەکانی KL Gangster 2 (2013) و Rise to Power: KLGU(2019). لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ لە نەخۆشخانەی کوالالامپور (HKL) بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی ئیسلامی دوسون توا، هولو لەنگات، سێلانگۆر بەخاک سپێردرا.[1]
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.