تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Gilly Coman

Gilly Coman

لەدایکبوونی: 1955-09-13 شوێنی لەدایکبوون: Liverpool, England تێکڕای بەرهەم: 22

دەربارەی ئەکتەر

جیلی کۆمان (بە ئینگلیزی : Gilly Coman ) (١٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥ - ١٣ی تەمموزی ٢٠١٠) ئەکتەری ئینگلیزی بوو، لە چوار زنجیرەی یەکەمی فیلمی سیتکۆمی کارلا لەین بەناوی Bread ڕۆڵی ئەڤێلینی گێڕا. هەروەها لە فیلمەکانی سکالی، تاجە گوڵینە، بروکساید، پشکنەر مۆرس، سپرینگ هیڵ و ئیمەردەیل فارم و لە فیلمە سیتکۆمەکانی بی بی سی ئۆپن ئۆڵ هۆرز دەرکەوتووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا ڕۆڵی ماریگۆڵد لۆکتۆنی گێڕا لە وەرگێڕانی تەلەفزیۆنی ڕۆمانی جیلی کوپەر بە ناوی ئەو پیاوەی کە مێردەکانی ئیرەیی برد. کۆمان لە ١٣ی تەمموزی ٢٠١٠ بەهۆی گومانی جەڵتەی دڵەوە لە گۆڕی دایکی لە گۆڕستانی کڵێسای ئۆڵ سەینتس لە شاری لیڤەرپوول گیانی لەدەستدا. لە دوای خۆی هاوسەرەکەی فیل و فۆتۆگرافەر و سێ کوڕ و کچێکی بەجێهێشتووە. نەخۆشی دڵی هەبووە و بڕیاربوو نەشتەرگەری پێسمەیکەری بۆ بکرێت
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.