Brett Ratner
لەدایکبوونی: 1969-03-28
شوێنی لەدایکبوون: Miami Beach, Florida, USA
تێکڕای بەرهەم: 26
دەربارەی ئەکتەر
برێت ڕاتنەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکییە، لە ٢٨ی ئازاری ١٩٦٩ لەدایک بووە. دەرهێنانی زنجیرە فیلمەکانی کاتژمێری پەلەقاژە، پیاوی خێزان، ئەژدیهای سوور، X-Men: The Last Stand، Tower Heist و Hercules. بەرهەمهێنەری چەندین فیلمە، لەوانە زنجیرەی Horible Bosses، هەروەها بەرهەمهێنەری جێبەجێکاری پڕۆژەی دیکەیە، لەوانە فیلمەکانی The Revenant و War Dogs و زنجیرە تەلەفزیۆنی Prison Break. ڕاتنەر لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەرەتای دەرهێنانی بە کلیپەکان دەستپێکرد و یەکەم فیلمی جوڵاوی خۆی بە ناوی Money Talks لە ساڵی ١٩٩٧ دەرهێنا، بە گشتی ئەو فیلمانەی ڕاتنەر دەرهێنانی بۆ کردووە زیاتر لە ٢ ملیار دۆلاریان لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێناوە. ڕاتنەر هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕاتپاک ئینتەرتەینمەنتە کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلمە. ڕاتنەر سەرکردایەتی هاوبەشی ڕاتپاکی کرد لەگەڵ کۆمپانیای دون ئینتەرتەینمەنت لە ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ گرێبەستێکی هاوبەشی بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیای وارنەر برۆس کە ٧٥ فیلمی لەخۆگرتبوو. کۆمپانیای RatPac Entertainment هاوبەشی دارایی 81 فیلمی جوڵاوی شانۆیی کردووە، کە داهاتی جیهانی بۆکس ئۆفیسەکانی 17 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. فیلمەکانی ڕاتپاک کە هاوبەشی داراییان کردووە، پاڵێوراون بۆ 59 خەڵاتی ئۆسکار و 25 گۆڵدن گڵۆب و 43 خەڵاتی بافتا و 25 خەڵاتی ئۆسکار و 8 گۆڵدن گڵۆب و 24 خەڵاتی بافتایان بەدەستهێناوە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧، ڕاتنەر ئەستێرەیەکی لە ڕێڕەوی ناوبانگەکانی هۆلیوود وەرگرت بەهۆی بەشدارییەکانی لە پیشەسازی فیلمی جوڵاودا، کە دەکەوێتە ٦٨٠١ هۆلیوود بۆلیڤار. لە ساڵی ٢٠١٧دا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی هۆلیوود هاتنە پێشەوە و تۆمەتی خراپ هەڵسوکەوتی سێکسی، دەستدرێژی سێکسی، یان هەراسانکردنیان لە دژی ڕاتنەر خستەڕوو. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Brett Ratner، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.فلمەکانی ئەکتەر (22)
Scarface
1983
The N Word
2006
Black and White
1999
The Grand
2007
How Bruce Lee Changed the World
2009
I Knew It Was You: Rediscovering John Cazale
2009
Jackie Chan: Building an Icon
2021
Jackie Chan - From Stuntman to Superstar
1996
With Great Power: The Stan Lee Story
2010
Jackie Chan: Down to Earth
The Fabulous Allan Carr
2017
POM Wonderful Presents: The Greatest Movie Ever Sold
2011
Seduced and Abandoned
2013
A Piece of the Action: Behind the Scenes of Rush Hour
1999
A Director's Journey: The Making of 'Red Dragon'
2003