Fikret Hakan
لەدایکبوونی: 1934-04-23
شوێنی لەدایکبوون: Balikesir, Turkey
تێکڕای بەرهەم: 149
دەربارەی ئەکتەر
فیکرەت هاکان (بە ئینگلیزی : Fikret Hakan ) لەدایکبووی بومین گەفار چیتانک؛ ٢٣ی نیسانی ١٩٣٤ - ١١ی تەمموزی ٢٠١٧ ) ئەکتەری سینەمایی تورکی بەرهەمدار بووە و وەرگری خەڵاتی هونەرمەندی دەوڵەتی فەخری بووە، کە نازناوێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پێبەخشراوە. هاکان بە ناوی بومین گەفار چیتاناک لە ساڵی ١٩٣٤ لە دایک و باوکی ناویان گفار و فاتمە بێلکس بووە. دایکی سەرۆکی پەرستار بووە لە کاتێکدا باوکی مامۆستای ئەدەبیات بووە. لە تەمەنی هەرزەکاریدا لەگەڵ دایک و باوکی لە بالیکێسیرەوە ڕوویان لە ئەستەنبوڵ کردووە، و ناوی خۆی لە قوتابخانەی ئامادەیی گەلاتەسەرای تۆمار کردووە.[3] هاکان لە ساڵی ١٩٥٠ وەک ئەکتەر بۆ شانۆی سێس و بەشداربوو لە گۆڤارە ئەدەبییەکان دەستی بە کاری هونەری کردووە. یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی Evli mi bekar mi کە کورتە فیلمێکی کۆمیدییە لە دەرهێنانی موحسین ئێرتوگرول لە ساڵی ١٩٥١، و یەکەم فیلمی درێژ لە ساڵی ١٩٥٣ لە فیلمی Köprüalti Çocuklari (منداڵانی ژێر پردەکە) دەرکەوت، تا ئێستا زیاتر لە ١٧٠ دەرکەوتنی لە فیلمدا کردووە، هەرچەندە ژیانی هونەری لە بەرهەمدارترین ئاستیدا بووە بە درێژایی ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ تا تا ١٩٧٦. لە ساڵی ١٩٦٢ لە فیلمەکانی وەک تۆڵەی مارەکان (Yılanların öcü) ڕۆڵی گێڕاوە، هاکان وەک عەقید ئەحمەد ئێلچی لەگەڵ تۆنی کورتیس و چارڵز برۆنسۆن لە فیلمی You Can't Win 'Em All لە ساڵی ١٩٧٠ کە لە دەرهێنانی پیتەر کۆلینسۆن دەرهێنراوە، ڕۆڵی عەقید ئەحمەد ئێلچی دەرکەوتووە.[4] هاکان چوار هاوسەرگیری کرد. هاوسەرەکانی بریتی بوون لە لالە ساری، سێمیرامیس پێکان، نەشەجان پاشماک و حومەیرا. کچێکی دەرەوەی هاوسەرگیریی بەناوی ئەلیف هاکان هەبوو.[5] لەم دواییانەدا هاوبەشی ژیانی تیژن کلیچ هەبوو.[6] لە ١١ی تەمموزی ٢٠١٧ لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەستەنبوڵ کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەی سییەکان بوو.[7] دوای مەراسیمێکی یادکردنەوە کە لە فاکەڵتی زانستی زانکۆی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو،[6] و پرسەی ئایینی لە مزگەوتی ئافێت یۆلال لە شاری لێڤێنت، لە گۆڕستانی زینچیرلیکویو بەخاک سپێردرا.فلمەکانی ئەکتەر (135)
Borrowed Bride
2005
Sex of the Devil
1971
You Can't Win 'Em All
1970
Bir Damla Ateş
1982
Revenge of the Snakes
1962
Two Hearts As One
2014
Öğretmen Kemal
1981
Dokuz Dağın Efesi: Çakıcı Geliyor
1958
Lejyon Dönüşü
1957
Illicit
1983
Darbe
1976
Battal Gazi Geliyor
1955
The Legend of Battal Gazi
1971
Yalnız Değiliz
1971
Story of a Day
1980