تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Stefan Danailov

Stefan Danailov

لەدایکبوونی: 1942-12-09 شوێنی لەدایکبوون: Sofia, Bulgaria تێکڕای بەرهەم: 60

دەربارەی ئەکتەر

ستیفان لامبۆڤ دانایلۆڤ (بە بولگاری: Стефан Ламбов Данаилов) (لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢) ئەکتەری بولگاری و وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری بولگاریا (ئابی ٢٠٠٥ – تەمموزی ٢٠٠٩). یەکەم فیلم کە دانایلۆڤ بەشداری تێدا کرد، فیلمی The Traces Remain (Следите остават) بوو کاتێک منداڵ بوو. لەو کاتەدا نەیدەویست ببێتە ئەکتەر بەڵام لە ساڵی ١٩٦٦ لە زانکۆی VITIZ (ئەکادیمیای شانۆی بولگاری) دەرچووە. ناسراوترین کارەکانی وەک مەیجر دیانۆڤ لە زنجیرەی На всеки километър (لە هەر کیلۆمەترێکدا). بەشداری لە چەندین فیلم و شانۆگەریدا کردووە کە خەڵاتی زۆری بۆ بەدەستهێناوە. چەند ساڵێکە لە ئەکادیمیای شانۆ لە سۆفیا پرۆفیسۆرە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.