تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Vicente Juarbe

Vicente Juarbe

لەدایکبوونی: 1951-07-31 تێکڕای بەرهەم: 2

دەربارەی ئەکتەر

ڤیسێنتی لە ساڵی ١٩٥١ لە چیای ئوتوئادۆی پورتوگال لەدایک بووە و دوای ماوەیەکی کەم خێزانەکەی ڕوویان لە شاری نیویۆرک کردووە و لەوێ گەورە بووە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە قوتابخانەی هونەرە بینراوەکانی نیویۆرک خوێندنی دەرهێنانی فیلمی تەواو کردووە، دواتر ڕووی لە فیلادلفیا کردووە بۆ ئەوەی لە تەلەفزیۆنی کەناڵی ABC کار بکات. دوای (5) ساڵ لە بەرهەمهێنانی بەرنامەسازی کاروباری گشتی بۆ کۆمەڵگەی ئیسپانی، لە ساڵی 1983 دەگەڕێتەوە بۆ پورتوگال. وەک بەرهەمهێنەر/دەرهێنەر/سەرنوسەرێکی سەربەخۆ لە بازاڕەکانی ڕیکلام و پیشەسازیدا کاردەکات. لە هەمان کاتدا هاوکاری چەندین فیلمی دیکۆمێنتاریی کردووە کە پەیوەندییان بە مێژوو و کولتوری پورتوگالەوە هەبووە. بە درێژایی ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکان لە پیشەسازی فیلمدا بە پلەی جیاواز کاری کردووە. وەک یاریدەدەری دەرهێنەر کاری لەسەر زیاتر لە (١٥) فیلم کردووە کە لە پورتوگال و ئەمریکا بەرهەم هێنراون. لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرهێنەری فیلمی Cayo بوو کە یەکەم فیلمی درێژە. کایۆ، دەرفەتی کارکردنی لەگەڵ باشترین ئەکتەرە شانۆییەکانی پورتوگال ڕەخساند، لەگەڵ ڕۆسلین سانچێز کە لە هۆلیوودەوە هاتبوو بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەکە. لەو کاتەوە دەرهێنەری فیلمە خەڵاتکراوەکانی وەک: های هۆمبریس پارا تۆداس (٢٠٠٨)، ئیل ڤیاجیۆ: ئونا دۆکومیدیا سوریالیستا (٢٠١١)، ئێل ڕێی دێل بار (٢٠١٢). جگە لەوەش دەرهێنانی فیلمی دیکۆمێنتاریی جۆراوجۆر و دوو بەرهەمی شانۆیی کردووە؛ Voces Contra el Poder (وەشانێکی ئیسپانی لە کتێبی قسەکردن بە ڕاستی بۆ دەسەڵات کە لەلایەن ئاریێل دۆرفمانەوە نووسراوە) و جولیا ئینتیما (بە پشتبەستن بە نووسینەکانی شاعیری پورتوگالی، جولیا دی بورگۆس). لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠١٣، لەگەڵ ئەکتەر و پرۆفیسۆر، ئیدالیا پێرێز گارای، وانەبێژی ئەکتواندۆ پارا لا کامارایان کردووە؛ وۆرک شۆپەکان کە بۆ فێرکردنی تەکنیکەکانی نواندنی فیلم داڕێژراون. لە پۆست پرۆدەکشندایە بۆ (٢) فیلمی دیکۆمێنتاریی درێژ: لا ڤێردادێرا هیستۆریا دی تیاترۆ دێل سێسێنتا (کۆنترین کۆمپانیای شانۆی پورتوگال) و ئێل سوێنۆ دی ئەندی (ژیان و سەردەمی گۆرانیبێژ ئەندی مۆنتانێز).

فلمەکانی ئەکتەر (2)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.